کەشناسی: باران دەبارێت
١٢ شوباتی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمانی کوردستان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک باران ببارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات.