رەمەزانی ئەمساڵ چەند رۆژە؟

١١ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەنجومەنی فەتوای میسر رایگەیاند، بەپێی شیکردنەوەی فەلەکناسی رۆژی دووشەممە 11ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە. دەشڵێت،" رۆژی چوارشەممە 10ی مانگی نیسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت''.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای فەتوای میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی شیکردنەوە فەلەکناسییەکان رۆژی دووشەممە 10ی ئازار کۆتا رۆژی مانگی شەعبانە بەو پێیەش 11ـی ئازار دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز و مانگی هیلال دەبینرێت.

دەشڵێت،"ڕۆژانی ڕۆژووگرتنی ئەمساڵ 30 ڕۆژی تەواو دەبێت".

ئەوەشی خستووەتە روو، شیکارە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژی سێشەممە 9ـی نیسان هاوتا دەبێت لەگەڵ 30ی ڕەمەزان و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممەوە 10ـی مانگی نیسان.