وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شەقامەکانی ناوچەیەک قەدەغەکرا

١١ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی سیدسادق ڕایگەیاند، لە ئێستادا گەراجــی تایبـەت بە وەستـانـی ئۆتۆمبیلی بارهــەڵگـرەکــان کـراوەتەوە و بەوهۆیەوە وەستانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە ناو گەڕەک و کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی ناو شار قەدەغـەکراوە.

بەشی هاتووچۆی سیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگــاداری سـەرجـەم شۆفێـرانـی (ئـۆتـۆمبیلی بارهەڵگرەکـان) دەکات، کە لە ئێستادا گەراجــی تایبـەت بە وەستـانـی ئۆتۆمبیلی بارهــەڵگـرەکــان لــە ســەر ڕێگــای گونـدی (قاینـەجــە) کـراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکـارین کە لـە بـەرواری (١٨ی ٢ی ٢٠٢٤)وە، وەستانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە ناو گەڕەک و کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی ناو شار قەدەغـەکراوە، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری بارگرانی و بێزاربونی هاوڵاتیـان و دروسـت بوونـی ئاستەنگی هاتووچـۆ".

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سیدسادق بۆ دووەم جار دووپاتی داواکارییەک دەکاتەوە و دەڵێت: "بۆیە دووبارە داواکارین لە هاووڵاتیـان و شۆفێرانی بەرێز هاوکاریــان بن لە بە پابەندبوونیـان بە یاسـاو ڕێنماییـەکانی هاتووچـۆ، بەپێچـەوانـەوە لە دوای ئەو بەروارەوە پسوڵەی سزای سەرپێچیان بۆ دەکرێــت".