ژیاننامەی شەهاب حوسەینی

٤ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەکتەر، دەرهێنەری فیلم، گۆرانیبێژ و بەرهەمهێنەرە، ناوی تەواوی سەید شهاب‌الدین حوسەینی تنکابنی'ـیە، لە بەرواری 3/2/1974 لە تاران لەدایکبووە.

لە ساڵی 1996 هاوسەرگیریی کردووە و ناوی هاوسەرەکەی پەریچەھر قنبری'ـیە، خاوەنی دوو کوڕە بەناوەکانی محەمەد ئەمین لەدایکبووی 3/2/2004 و ئەمیر عەلی، لەدایکبووی 11/8/2011.

لە قوتابخانەی ئامادەیی دیپلۆمای بایۆلۆجیی بەدەستهێناوە و کاتێک بووە بە خوێندکاری زانکۆی گشتیی تاران، لەوکاتەدا وازی لە زانکۆ هێناوە تا کۆچبکات بۆ وڵاتی کەنەدا، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەتەوە و هەر لە تاران ماوەتەوە.

دواتر بووە بە پێشکەشکاری ڕادیۆ، پاشان بووەتە پێشکەشکاری پرۆگرامی تەلەڤیزیۆنی و چەند جارێک ڕۆڵی گێڕاوە لە هەندێک زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیدا.

پاش بەشداریکردنی لە فیلمی (دەربارەی ئێلی) و هاوکاریکردنی دەرهێنەر ئەسغەر فەرهادی، شەهاب حوسەینی لە جیهاندا ناوبانگێکی زیاتری پەیدا کرد.

هەندێک لەو فیلم و زنجیرە دیارانەی کە تێیدا بەشداریی کردووە:

هەرسێ وەرزی زنجیرە درامای شەهرزاد

زنجیرەی شەکرستان

زنجیرەی شوق پرواز

زنجیرەی مدار صفر درجە

زنجیرەی تب سرد

زنجیرەی پس از باران

زنجیرەی رقص پرواز

زنجیرەی پێستی شێر

هاوکات، نوێترین کاری شەهاب کە ئێستا لە سینەماکانی ئێران و لەسەر شاشەی قەڵەم'ـیش پەخشدەکرێت، زنجیرەی (تاوانی فریشتە)ـیە .

دیارترین ئەو فیلمانەی شەهاب حوسەینی ڕۆڵی تێیاندا گێڕاوە:

فیلمی برادرم خسرو ( My Brother Khasraw )

فیلمی سوپر استار ( Superstar )

فیلمی جدایی نادر از سیمین ( A Seperation )

فیلمی حوض نقاشی ( The Painting Pool )

فیلمی فروشندە ( The Salesman )

جێی باسە، تائێستا دوو فیلم کە شەهاب حوسەینی ڕۆڵی تێیاندا گێڕاوە، بوونەتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، کە بریتین لە (جدایی نادر از سیمین، فروشنده).