بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک; تۆیۆتا یەکەمە

٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرس ڕایگەیاند، لە ساڵی 2023ـدا، 11.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و بەمپێیەش بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بووە پڕفرۆشترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرس-ی ژاپۆنی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2023ـدا، 11 ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، بەمەش جارێکیتر کۆمپانیاکە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بووە پڕفرۆشترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

جێی باسە، ئەم ژمارەیە، بەرزترین ئاستە کە تائێستا لە مێژووی کۆمپانیا ژاپۆنییەکەدا تۆمارکراوە، بەجۆرێک، وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی پێکردووە، لە ساڵی 2023ـدا ڕێژەی فرۆشیان 7.2% زیادیکردووە.

هاوکات کۆمپانیای "ڤۆڵکسواگن"ـی ئەڵمانی، ڕكابەری تۆیۆتایە و بە پلەی دووەم دێت لەڕووی بەرزترین ڕێژەی فرۆشی ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی 2023 و نۆ ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێلی لەو ساڵەدا فرۆشتووە.