لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

٢٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و سبەی هەینیش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەفر دەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەشی پێشبینی کەش و هەوای هەرێم لە بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران، بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی لە پارێزگای سلێمانی، بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی دەبارێت، بەڵام دەمەو ئێوارە کاریگەرییەکانی دابارین کەم دەبێتەوەو و ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

لەبارەی پێشبینی کەشی سبەی دەڵێت، سبەی هەینی ئاسمانی لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، بەهۆیەوە شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سەرەتاش دابارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمە باران و بەفر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و تاوەکوو رۆژی شەممە بەردوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەییە: هەروەها

هەولێر : 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 8 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى

سۆران : 8 پلەى سیلیزى