ئەو باڵندەیەی چەند ڕۆژێک نێچیرەکەی دەهێڵێتەوە و دواتر دەیخوات

٢٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

باڵندەی شڕایک؛ کە سەر بە خێزانی باڵندەی (لانیدای)ـە، جۆرێکە لە باڵندە دەگمەنەکانی جیهان و تایبەتمەندییە جیاوازەکەی، بووەتە جێی سەرنجی زانایانی بواری بایۆلۆجی.

شڕایک سەرەتا نێچیرەکانی بە دڕک یان لێواری تیژی درەختێک دەبەستێتەوە و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لێی دەگەڕێت.

بەمدواییانە زانایان هۆکاری ئەم ڕەفتارەیان بۆ دەرکەوتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژەهرەی لەناو نێچیرەکانیدا هەیە و شرایک ئەم کارە دەکات تا لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا، نێچیرەکەی لە ژەهر پاکببێتەوە و ئامادەبێت بۆ خواردن. لەبەر ئەم ڕەفتارەشی، زۆرجار بە "باڵندەی قەساب"ـیش دەناسرێت.

شڕایک دەنوکێکی بەهێز و تیژی هەیە، کە ئەمەش یارمەتیی دەدات بەئاسانی نێچیرەکەی بگرێت و خۆراکەکەشی بەگشتی مشک، مێروو و باڵندە بچوکەکانە.

جگە لەم تایبەتمەندییانەی باسکران، شڕایک بەوە ناسراوە خاوەنی دەنگێکی خۆش و شێوەیەکی سەرنجڕاکێشە.

ئەم باڵندەیە زیاتر لە سنووری نێوان ئەوروپا و ئاسیا، هەروەها کیشوەری ئەفریقا دەژین، کەمینەیەکیشیان نیشتەجێی ئەمریکای باکوورن.