سبەی شەو شەپۆلێکی موگناتیسیی نوێ ڕوو لە هەسارەی زەوی دەکات

٢٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

زاناكانی پەیمانگەی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا و پەیمانگەی وزەی خۆر ڕایانگەیاندووە، سبه‌ی شەو شەپۆلێكی موگناتیسیی نوێ له‌ ئاستی پله‌ی لاوازی (G1) ڕوو لە هەسارەی زەوی دەكات.

به‌پێی گرافیکێک کە له‌ پێگه‌ی تاقیگەی فەلەکناسیی تیشکی ئێکس خۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سبەی شه‌وی سێشه‌ممه‌، به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی موگناتیسیی نوێ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ كاتژمێر (09:00)ـی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، ئاستی شەپۆلەكە دەگاته‌ لوتكه‌.

زاناكان پێشبینیی‌ ئەوەیان كردووە، شه‌پۆله موگناتیسییەکە له‌ ئاستی لاوازترین پلەدا بێت كە بە (G1) ناویانهێناوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، كە بۆ نیوه‌ڕۆی رۆژی دواتر كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت.

بەپێی پێگه‌ی تاقیگەی فەلەکناسیی تیشکی ئێکس خۆر، بڵێسەی خۆر دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی شه‌پۆل و زریانی موگناتیسی لەسەر ڕووی زەوی، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی وزە و کاریگەریی لەسەر کۆچی باڵندە و ئاژەڵەکان دروستده‌كات.