حاجییەکی عێراقی لە شاری مەدینە گیانی لەدەستدا

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، حاجییەکی عێراقی بەناوی محەمەد عەبید عەبووسی تەمەن ٦٠ ساڵ لە شاری مەدەینە جەڵتەی مێشک لێیداوە و بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە شاری پزیشکی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە، بەڵام گیانی سپاردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو حاجییەی کە گیانی لەدەستداوە نیشتەجێی پارێزگای واستە و کەسوکارەکەی داوایان کردووە، تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق راشیگەیاندووە کە ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودیە، بۆ ئەوەی تەرمی حاجییەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.

پێشتر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندبوو کە ١٥ ھەزار و ٢٥٢ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە.

رۆژی ١٤ی حوەزیرانی ٢٠٢٢، یەکەم گەشتی حاجییانی عێراق بۆ سعوودیە دەستی پێ کرد.