١٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٤
لەبارەی دروسکردنی مزگەوت بە پارە تیک‌تۆک، سەرۆکی لیژنه‌ی فه‌توای هەرێم په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌ساری مه‌سعود ده‌كات و دەڵێت، ئەو کارە "حەرامە".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دكتۆر شێخ حه‌سه‌ن موفتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دروستكردنی مزگه‌وت به پاره‌ی تیكتۆك بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت له ڕێی پاره‌ی تیكتۆك مزگه‌وت دروست بكات، حه‌رامه و كاره‌كه‌ی نادروسته.
سەرۆکی لیژنه‌ی فه‌توای هەرێم ڕاشیگەیاند: "به پاره‌ی حه‌رام مزگه‌وت دروست ناكرێت".
ئەمەش پاش ئەوە دێت، مه‌ساری مه‌سعود، بەکارهێنەری تیک‌تۆک لە هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لە لایڤێکدا بەرامبەر بە کوڕێکی عەرەب توانیی نزیکەی حەوت دەفتەر دۆلار ببباتەوە و دواتر ئاشکرایکرد، له ڕێی پۆینتی تیكتۆك، زیاتر له 50 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ڕۆیشتووه و ده‌یه‌وێت له دروستكردنی مزگه‌وت خه‌رجی بكات.