پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت

١٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێ تا پێش نیوەڕۆی سبەى ڕۆژى شەممە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند، باران بارین و بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەکان بە شێوەى بچڕ بچڕ بەردەوامە و بۆئەم شەویش بەردەوام دەبێ و پیشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو باران بارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەى ناوچەکانى تری هەرێم.

لە بڵاوکراوەکە پێشبینی ڕێژەی بڕی باران بارین دەکات و ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێ تا پێش نیوەڕۆی سبەى ڕۆژى شەممە، هەروەها پێشبینىش دەکرێ بۆ دوای نێوەڕۆ و ئێوارەش نمە باران بە شێوەى بچڕ بچڕ لە سەنتەرى شارەکان و بەفر و باران لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوام دەبێت.

لە بارەی پلەی گەرمی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزێت بەبەراورد بە تۆماکراوەکانى ئەمرۆ.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەم شێوەییە خستووەتە ڕوو،

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە

سلێمانى 2.7 ملم

دهۆک 0.2 ملم

زاخۆ 3.3 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 3.0 ملم

بامەرنێ 2.6 ملم

مانگیش 4.0 ملم

دەبەندیخان 7.0 ملم

حاجی ئۆمەران 14.4 ملم

هەڵەبجە 13.4 ملم

کەلار 1.4 ملم

سۆران 5.2 ملم

پێنجوێن 4.0 ملم

ماوەت 2.2 ملم

قەڵادزێ 1.6 ملم

باتوفە 5.8 ملم

سیدەکان 5.0 ملم

مێرگەسوور 26.2 ملم