وێنە: لە هەولێر بوتڵی غازی نانەواخانەیەک تەقییەوە و قوربانی هەیە

١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کەمێک پێش ئێستا به‌هۆی ته‌قینی بوتڵی غازه‌وه‌ نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر سوتا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینی غاز لە یەکێک لە نانەواخانەکانی هەولێر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار برینداربوون و لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕوداوەکە لە یەکێک لە نانەواخانەکانی گەڕەکی 159ـی گوڵان بووە و لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینی غازەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری و شارستانی هەولێر بەردەوامە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی نانەواخانەکەی هەولێر کلیک لێرە بکە..