وێنە: لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل سێ کەس دەستگیركران

١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەبڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی لە پێگەی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد".

ئەوەش هاتووە: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیاندا سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسیگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و هۆبەی جوڵانەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە".

لەسەر ناسنامەی تۆمەتبارانیش لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕو: "لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران: (ك ،م ، أ) لەدایكبوی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبوی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبوی 2002 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ‌و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە".