١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٤
سەدەف ئەو کچەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا وێنەیەکی بە جلی بوکێنییەوە بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و بەهۆی کراوەیی جلەکەیەوە هەرای نایەوە.
سەدەف لەبارەی ئەو وێنانەوە ئاماژە بەوەدەدات، کە وەك مۆدێلێك ئەو جلەی لەبەرکردووە و رازی نەبووە بەو جۆرە وێنەی بڵاو بکرێتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش داوای لە وێنەگرەکە کردووە وێنەکانی بسڕێت بەڵام بەقسەی نەکردووە.
سەدەف لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەکانی بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و کاردانەوەی خەڵک، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە شتەکە خەڵك گەورەی کردووە و دەڵێت: "من شتی ئاوام زۆر لە کچە مۆدێلەکان بینیوە. ئەو شتە ئەوەندە گەورە نەبووە کە خەڵك وایان لێکرد".
هەروەها لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی ئەو کچە مۆدێلە باس لەوە دەکات کە خێزانەکەی قسەی لەگەڵ ناکەن و هاوڕێکانیشی لێی دوورکەوتوونەتەوە و دەڵێت: " : من ئێستا حەیا و ئابرووم لە ئێران چووە".