وێنە.. 12 پولی دۆمینە و چەرخێک لە گەدەی گەنجێکدا دەرهێندرا

٣١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایگەیاند، 12 پولی دۆمینە و چەرخێکیان لە گەدەی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵاندا دەرهێناوە و ژیانی لە مردن ڕزگارکراوە.

نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە حاڵەتێکی دەگمەندا گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ دوای ئەوەی ژمارەیەک پولی یاری دۆمینە و چەرخی قوتدابوو گەیاندرایە نەخۆشخانە".

ئاماژەی بەوەشداوە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەیان، نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە و ژیانی لە مەترسی ڕزگار کراوە.