وێنە: لە قەزایەکی هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە مالێک ئاگریگرت

٣٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە قەزای مێرگەسۆری لە دەڤەری سۆران لە پارێزگای هەولێر مالێک ئاگریگرت، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی شارستانی قەزاکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەمیانی ڕاگەیەندراوێکیدا نوسیویەتی: "ئەمڕۆ شەممە بەرواری (30/12/2023) ئاگادارکراینەوە کەوا ڕوداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەیە لە ماڵێک لە گوندی خەلان/قەزای مێرگەسۆر".

نویسیوشیەتی: "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە دوو تیمی ئاگرکوژێنەوە لە بنکەکانی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر و مەزنێ دەرچوو بۆ شوێنی ڕوداوەکە و، توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە زیانەکانیش کەمتر بکەنەوە".

بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، جیا لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.