وێنە: لە قەزایەکی هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سوتا

٣٠ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەبایی و دووری شوێنی ڕوداو لە بنکەی بەرگری شارستانی لە قەزای مێرگەسۆر ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سوتا.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەمیانی ڕاگەیەندراوێکیدا نوسیویەتی: "ئەمڕۆ شەممە 30/12/2023 ئاگادارکراینەوه کەوا ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتووە له جۆری (نیسان سێنترا) لە گوندی بێدارون لە قەزای مێرگەسۆر".

نوسیویشیەتی: "دوای ئاگادارکردنەوە تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە، بەڵام بەداخەوە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سوتا بەهۆی دوری شوێنی ڕوداوی ئاگرەکە".

بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، جیا لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.