لالە سەرحەد کۆچی دوایی کرد

٢٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان و ناوچەی شارەزوور و سەرۆکی عەشیرەتی روغزایی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتیی ناوداری هۆزی جاف و سەرۆکی عەشیرەتی روغزایی، لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سالار لالە سەرحەد، کوڕی کۆچکردوو کە هاوکات، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی: "ئەمڕۆ باوکی ئازیزم (لالە سەرحەد خەلیفە یونس) گەڕایەوە بەر رەحمەتی خودای گەورە".

سەرحەد خەلیفە یونس، ناسراو بە لالە سەرحەد، لە گوندی دسکەرەی شارەزوور لەدایکبووە، کوڕە گەورەی خەلیفە یونس بووە، کە پێشتر سەرۆکی عەشیرەتی روغزایی بووە لە هۆزی جاف.