وێنە.. بەهۆی بارانی زۆرەوە؛ ئاو چووە ناو وێستگەیەکی کارەبا

٢٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانى وزەى کارەباى دەربەندیخان ڕایگەیاند، درەنگانى شەوی ڕابردوو بەهۆى بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاو، ئاو چووەتە ناو وێستگەی گۆڕینى کارەباى بەڕێوەبەرایەتییەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانى وزەى کارەباى دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی شەوی ڕابردوو لە قەزاکە باریوە و لافاو دروستبووە؛ ئاوێکی زۆر چووەتە ناو وێستگەی گۆڕینی کارەبای بەڕێوەبەرایەتییەکەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر شەوی ڕابردوو کارمەندەکانیان بە هاوکاری و هەماهەنگیی قائیمقامی دەربەندیخان، شارەوانیی دەربەندیخان، بنکەى ئاگرکوژێنەوە، بەنداو و دابەشکردنی دەربەندیخان، ڕێڕەوی ئاوی باراناو دوورخرایەوە لە تۆڕی وێستگەکە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو ڕێژە ئاوەی چووبووە ناو گەلەری تۆڕەکە، بەو ئامێر و کەرەستانەى بەردەستبوون، ئاوەکە دەرکرا و مەترسیی سەر وێستگەکە نەهێڵدرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوای دەرکردنى ئاوەکە، ئەمڕۆش قوڕولیتەکە پاکدەکەنەوە و تێستى ئامێرەکان دەکەنەوە و کاریان پێدەکەنەوە.