وێنە.. تۆمەتبارێک ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە و سێ پۆلیس بریندارن

٢٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری گەرمیان، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و بەهۆیەوە سێ کارمەندی پۆلیسی گەرمیان برینداربوون.

نزیکەی کاتژمێر 2ـی شەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، مەفرەزەیەکی بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی گەرمیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک چوونەتە ئەو ناوچەیە.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە بە چەکی کڵاشینکۆڤ و ڕومانە، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی پۆلیس بووەتەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار بوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پاش ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و لەئێستادا هێزێکی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان لە هەوڵی دەستگیرکردنیدایە.