٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢
ترس هەستێکی ئاساییە لە مرۆڤدا هەبیت کاتێک کەسێک هەست بە ترسێکی زۆر دەکات بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە دروست بووە، کەسەکە کاردانەوەی خراپی هەبێت بۆ ترسێک، ئەمە لەوانەیە فۆبیای ئەو کەسە بێت.
فۆبیا ترسێکی زۆرە لە شتێکی سەیر و ناعەقڵانی، بە پێی کەسەکان دەگۆڕێت و هەندێکیان زۆر سەیرن، ئەمانە هەندێکن لە نامۆترین فۆبیاکانن:
فۆبۆفۆبیا Phobophobia
فۆبۆفۆبیا ترسە لە هەبوونی فۆبیا یان شتێک کە لێی بترسیت، جیاواز لە جۆرەکانی تری فۆبیا هیچ شتێک نیە کە هانی ئەم ترسە بدات زیاد بکات.
تەنها دۆخی دەروونی کەسێکەکە لە هەبوونی ترس یان فۆبیایەک دەترسێت.
تێرۆنۆفۆبیا Pteronophobia
ئەم جۆرە کەسێکە کە لە ختوکە بە پەڕی باڵندە دەترسێت، پەڕەکان عادەتەن زۆر نەرمن و بە گشتی بێ زیانن، بەڵام ئەگەر کەسێک ختوکە بدرێت بە پەڕە بە شێوەیەکی زۆر بەتایبەتی لە تەمەنی منداڵیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئەزموونێکی نەرێنی.
وەک هەستکردن بە گریان یاخود سەختی هەناسەدان ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ زیاد بوونی فۆبیاکە.
هیلۆفۆبیا Hylophobia
هیلۆفوبیا ترسە لە دارستان و دار و درەخت و تەنانەت کەرەستەی داریش.
لەوانەیە ترسەکە بەهۆی ئەزموونێکی نێگەتیڤەوە لە دارستاندا دروست بێت، کە خۆی لە یادەوەری کەسەکە هێشتۆتەوە و بوەتە هۆی ئەم فۆبیایە.
یاخود بە پارچە دارێک ئازار درابێت یان ون بوون لە دارستاندا ببێتە هۆی هەبوونی هیلۆفوبیا لە کەسێک.
تافۆفۆبیا Taphophobia
تافۆفۆبیا ترسێکە کە زۆربەی کەس دکریت هەیبێت، تا ڕادەیەک ترسێکی عەقڵانییە.
ترسە لەوەی کەسەکە بەزیندوویی بنێژریت، ئەمە لە کاتێکدا سەریهەڵدا کە لە کۆن خەڵک بە هەڵە بە مردوو هەژماردەکران و بە هەڵە بە خاک دەسپێردران .
فۆبیا عادەتەن بە هۆی ئەزموونێکی زۆر نەرێنی لەگەڵ هاندەرێک دروست دەبێت یان بە سادەیی ناعەقڵانیە و کەسەکە ناتوانێت ڕوونی بکاتەوە.
فۆبیا و ترسی زۆر سەیر و سەمەرە هەن کە زۆربەمان لێی تێناگەین، هەندێکجار کەسی توشبوو ناتوانێت لێی تێبگات.
