ھێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە خورماتوو کەوتەخوارەوە و گیانلەدەستدان هەیە
١٩ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە قەزای خورماتوو، ئەفسەرێک گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی حلێوە لە قەزای خورماتوو، کەوتووەتەخوارەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئاکامی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەدا، ئەفسەرێک بە پلەی عەقید گیانیلەدەستداوە و ئەفسەرێکی دیکەش بە پلەی نەقیب برینداربووە.
وەزارەتەکە لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە باسی لەوە کردووە کە بەھۆکاری تەکنیکی کەوتووەتەخوارەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ئەفسەرەی کە لە ڕووداوەکەدا برینداربووە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو.
