پێکانەکەی ڕیس جەیمس کێشەکانی چێڵسی زیاتر دەکات

١١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

دوای پێکانەکەی ڕیس جەیمسی کاپتنی یانەی چێڵسی کۆمەڵێک گرفت ڕوبەڕوی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دەبێتەوە.

جەیمس تەنها 27 خولەک یاریی کرد کە تیپەکەی بە ئەنجامی 2-0 بە ئێڤەرتۆن دۆڕا لە خولی نایابی ئینگلیزی پێش ئەوەی بەهۆی پێکانەکەیەوە ناچار بێت جێی بهێڵێت.

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕیێس هەستی بە ئازار کرد لە ماسولکەکانی بڕبڕەی پشتیدا، بەدڵنیاییەوە تووشی پێکان بووە، بەڵام نازانین تاکەی ناگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "بێگومان ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئێمە نائومێد دەبین، چونکە کاتێک پێت وایە دەتوانیت شتێک بنیات بنێیت، بەڵام یاریزانێکی وەک ئەو، کە زۆر گرنگە بۆ ئێمە، ناتوانێت یارمەتی تیپەکە بدات".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ بڕیاری پزیشکانی یانەکە و چەند ڕۆژێکی تر دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین بۆ ئەوەی بزانن چی لە ماسولکەکانی بڕبڕەی پشتدا هەیە"

جەیمس 27 خولەک بەرامبەر ئیڤەرتۆن یاری کرد، دواتر بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو بڕواتە دەرەوەی یاریگا.