٧ كانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی کەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەینێ هەینی ئاشکراکرد.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە پارێزگای دهۆک بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرای با مامناوەند و لە سەرخۆ دەبێت بۆ باشوور و خۆرهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرما نزیکە ڕۆژانی ڕابردوو.
هاوکات، بۆ سبەینێ هەینی کەش و هەوا بەشێوەیەکی گشتی هەور و نیمچە هەوەر دەبێت و پلکەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیسزی بەمشێوەیەییە:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی.
سلێمانی:22 پلەی سیلیزی.
دهۆک:20پلەی سیلسزی.
کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی.
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی.
گەرمیان :25 پلەی سیلیزی
حاجی عۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
