هاوسەری فابریگاس ڕاستی خیانەتەکەی مێسی لە ئەنتۆنێلا ئاشکرا کرد

٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

دانیێلا سیمان، هاوسەری سیسک فابریگاسی ئیسپانی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هاوڕێی لیۆنێل مێسی و ئەنتۆنێلا ڕۆکۆزۆی هاوسەری، چەند نهێنیەکی ئاشکراکردووە، بۆ ئەوەی ئەو دەنگۆیانە بوەستێنێت کە لەم دواییانەدا بڵاوبووەوە سەبارەت بە قەیرانی نێوان ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە و هاوسەرەکەی.

لەم دواییانەدا هەواڵەکان وا بڵاوبوونەوە، کە مێسی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەرجەنتینیدا دروستکردووە، هەروەها هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ ئەنتۆنێلا لە لێواری داڕماندایە.

ئەمەش وایکرد دانیێلا سێمان کە هاوڕێیەکی زۆر نزیکی مێسی و ئەنتۆنێلایە، ڕاستی ئەم هەواڵە ئاشکرا بکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نووسیویەتی: "ئەم هەواڵە بێ مانایە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی سۆفیا مارتینێز، کە ناوەکەی پەیوەست بوو لەگەڵ مێسی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە ئەنجامداوە، دوای ئەوەی بۆ جاری هەشتەم لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بردەوە.

هاوکات سۆفیا، ڕووماڵی مۆندیالی 2022ی قەتەری کرد و گفتوگۆیەکی لەگەڵ مێسی ئەنجامدا سەبارەت بە خۆشەویستی هاندەرانی ئەرجەنتینی بۆی، لەوێدا پێی وت: "هیچ منداڵێک نییە درێسی تیپەکەت لەبەر نەکات، تۆ جێپەنجەی خۆتت لەسەر ژیانی هەموو کەسێک داناوە". لە وەڵامدا مێسی وتی: "بۆ من ئەمە گرنگترە لە بردنەوەی مۆندیال".

مێسی و ئەنتۆنێلای هاوسەری لە ساڵی 2008ەوە پەیوەندییەکی بەهێزیان هەبووە و لە ساڵی 2017 بە فەرمی هاوسەرگیریان کردووە، دایکی منداڵەکانی ماتیۆ و تیاگۆ و سیرۆیە.