هونەرمەند تاهیری خەلیلی گیانیلەدەستدا

٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گۆرانیبێژ "تاهیری خەلیلی" لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند: "ئاگاداركراین لە رووداوی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی و تیمەكانمان رەوانەی شوێنی دیاریكراو كرد".

سامان نادر ئەوەشی ئاشکراکرد: "بەپێی ئەو ئاگادارییەی پێماندراوە، كەسەكە هونەرمەند تاهیری خەلیلییە".