گاڤی نزیکەی نۆ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

یانەی بارسێلۆنا لەسەر پێکانی گاڤی ئەستێرەی یانەکەی ئاشکرایکردووە، یاریزانەکە توشی پێکان بووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا نەکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێکانەکەی گاڤی و تیایدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوەت یاریزانەکە لە قاچی ڕاستیدا توشی پێکان بووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، دواتر ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرادەکرێت لە لایەن دکتۆرەکانەوە.

هاوکات سەرچاوە ڕۆژنامەوانێەکان ئاشکرایانکردووە، پێشبینی دەکرێت گاڤی بەهۆی ئەو پێکانەکەوە بۆ ماوەی 7 بۆ 9 مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

گاڤی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024دا بەرامبەر بە جۆرجیا لەگەڕی کۆتایی توشی پێکان بوو و بە هۆیەوە یاریگای بە جێهێشت.