٢٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢
لەکاتێدا قاوە چەندین سوودی تەندروستی دابین دەکات، وەک کەمکردنەوی هەوکردنی درێژخایەن لە لەشدا، هەندێک زیانی هەیە کە پێویستە لێی ئاگادار بین.
ئەگەر لە دوایی خواردنەوەی قاوە هەستت بەم نیشانانە کرد، ئەگەری هەیە زیانی جەستەیی هەبێت:
یکەم: زیادبوونی پەستانی خوێن
بە پێی قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد، کافێین زۆربەی کات نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بۆ ماوەی درێژخایەن.
توێژینەوە پزیشکیەکان زۆر ڕوون نین چونکە هەندێک لە توێژینەوەکان بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن دەبەستنەوە بە خواردنەوەی قاوە، لە کاتێکدا هەندێکی تر بە پێچەوانەوە.
بۆ نموونە لە توێژینەوەیەکی دووساڵەدا کە زیاتر لە ٤٥٥٠٠ پیاو لە تەمەنی نێوان ٤٠ بۆ ٧٥ ساڵدا دەگرێتەوە، زانایانی هارڤارد هیچ پەیوەندیەکیان لەنێوان نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار یان جەڵتەی خوێندا نەدۆزیەوە کە کەسی پەستانی خوێن بەرز ئەم نیشانانەی تێدایە.
توێژینەوەیەک لە ساڵی 2015 دەریدەخات کە ئەوانەی بە بەردەوامی قاوە ناخۆنەوە دەتوانن لە دوای خواردنەوەی ئیسپرێسۆ تووشی، بەرزبوونەوەیەکی کورت خایەنی فشاری خوێنی بن.
دووەم: سەرئێشەی بەردەوام
لەوانەیە زۆر خواردنەوەی قاوە و لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە، توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامەی پزیشکی ئەمریکی داوایان لە نزیکەی ١٠٠ کەس کرد کە سەرئێشەی بەردەوامیان هەیە.
رۆژانە چەند جار خواردنەوەی هەڵگری کافاین دەخۆنەوە، ڕێژەی هەبوونی سەرئێشە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە سێ خواردنەوەی کافاینی دەخۆنەوە زیاد بوو.
بەڵام نەک بۆ ئەوانەی ڕۆژانە یەک بۆ دوو خواردنەوەی کافاین دەخۆنەوە.
سێیەم: بەرزبوونەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ
بە پێی وتەی توێژەران کافاین سیستەمی دەماری خێراتر دەکات، ئەمەش وادەکات خانەخوێی هەستەکان بهەژێن و لێدانی دڵ خێراتر بێت وجەستە گەرم بێت و رێژەی هەناسەدان زیاد بکات.
هەموو ئەو نیشانانەی لە شێوەی دڵەڕاوکێن بۆ مێشک ئەستەمە جیاکاری لە نێوان ئەو هەستەی لە قاوە دروست دەبێت ودڵەڕاوکێ بکاتبۆیە ئەگەر دڵەڕاوکێت هەیە وا باشترە لە زۆر خواردنەوەی قاوە دووربکەویتەوە.
چوارەم: تێکچوونی ڕۆتینی خەو
ئەگەر بە شێوەیەکی باش ناتوانیت بخەویت، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە قاوەی تێدا دەخۆیتەوە.
توێژینەوەیەک لەساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤارێکی پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، کە دەریدەخات خواردنەوەی کافاین شەش کاتژمێر پێش کاتی خەوتن بڕی خەو لە شەواندا کەم بکاتەوە.