خنکاندنی عێراق پلانێکی نێودەوڵەتییە

٢٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

خنکاندنی عێراق پلانێکی نێودەوڵەتییەو بەهاوکاری ئیران و تورکیا جێبەجێ دەکرێت، دڕندەترین دەسەڵات لەمیژووی نوێی جیهاندا ئیران و تورکیان.

ئیران و تورکیا جێنۆسایدی ژینگەی کوردستان و عێراق دەکەن خەریکی سڕینەوەی خاکی مێزۆپۆتامیان لەسەر نەخشەی جیهان لەلانەکەی شارساتنیەتەوە دەیکەن بە سەحرایەکی بێ ئاوو بێگیان لەبەرو سەوزایی و گرتنەوەی ئاوی ڕووبارەکان و دروست کردنی بەنداو لەئیران و تورکیا.

ترسناکترین جەنگە دەرهەق بەخەڵکی کوردستان و عێراق کەلەمێژوودا بێ وینەیە،گامێشەکانی ئەهوارەکان لەباشوری عێراق کۆنترین سیمبۆڵی خێرو بەرهەموو بەرەکەت بووە هەر لەسەردەمی سۆمەریەکانەوە هەتاکو ئیستا.

گامێش گیانلەبەرێکە کە سروشتی خۆی لەگەڵ ئاوی دیجلەو فوراتدا گونجاندوەو تەنها سەری لەدەرەوەی ئاودایە بەو جۆرە ژیاوە بەدریژایی هەزاران هەزار ساڵە.

گرتنەوەی ئاوی رووبارەکان لەتورکیا و ئیرانەوە بۆتە هۆکاری لەناو چوونی ئەو گیانلەبەرە لە ٣٠٠ هەزارەوە بونەتە ٣٠هەزار لەماوەیەکی زۆر کورتدا چونکە جوتیارەکان دەیانبەنە بازارەکان ودەیان فرۆشن بۆ سەربڕین،کەپێشتر گامێش لەبەر زۆری بەرهەمەکەی هەرگیز سەرنەبردراوە، یەکەم ئالەتی موزیک کەدروست کراوە بەشیوەیەکی زانستی لەسەردەمی سۆمەریەکاندا بووە کەسەری گامێشیکە و جەستەکەی وەکو بەلەمێک دروست کراوە.

هەروەها سیمبۆلی خێرو بەرەکەت بووە و گەلانی ڕەسەنی عێراق کەسۆمەری بوون جوتیارەکانیان گامێشیان بەخێو کردوە، هەرچەندە ئیستا ئەو پیشەیە بەهی عەرەب ناوبانگی دەرکردوە بەڵام سوێند بە خودا یەک عەرەب لەسەر خاکی عێراق نەژیاوە تا سەردەمی فتوحاتی ئیسلام.

وشک بوونی هۆرەکانی باشوری عێراق گەورەترین تراجیدیای ژینگەیی ومرۆیی و ئاژەڵییە دەست دریژی کردنە سەر سروشتی خوا و ئەرزی مرۆڤایەتییە کەلەناوچونی لانکەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و سەنتەری هەموو پەیامبەرانی جیهانە کەبەبەرچاوی جیهانی بەناو مرۆڤ دۆستو ژینەگە دۆستەوە تورکیا و ئیران خەریکی لەناو بردنی ئەو شارستانیەتەن کەدە هەزار ساڵە لەسەر پێی خۆی وەستاوە.

زۆربەی زۆری خەڵکەکەش کۆچ دەکەن بەرەو کوردستان بۆ ئەوەی چارەنووسی کوردستانیش نەبێتە چارەنووسی خانەقین و دیالەو مەندەلی و دوزخورماتو، تکایە ئەوانەی کەپەنادینن بۆ ژیان لەکوردستان خویندنی زمانی کوردی بکرێتە مەرجی ئیقامەی مانەوە وەکو هەر وڵاتیکی دیکەی جیهان ،کازمی وبەرهەم ساڵح ئەو موچەیەتان پێ حەرام بیت کەوەری دەگرن.