١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە یاریزانێکی دیار بگوازێتەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت پێگەی هێڵی بەرگری یانەکەی زیاتر بەهێزبکات بۆ وەرزی داهاتوو، بۆیە دەیەوێت سانچێز بگوازێتەوە کە بە ڕاموسی دووەم ناوی دەرکردووە لە یانەی سیڤییا.
هاوکات کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری مێرێنگێ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشداری لە میرکاتۆی زستانەی مانگی یەکی داهاتوودا ناکات.
بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت سوود وەربگرێت لە سانچێزی تەمەن 18 ساڵان کە ئێستا لەیانەی سیڤییا لە بەرزترین ئاستدا یاری دەکات و گرێبەستەکەشی تەنها 15 ملیۆن یۆرۆی لەخۆگرتووە.
سانچێز لەم وەرزەدا 12 یاری لەگەڵ سیڤییا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە، هەروەها 3 ئەسیستیشی پێشکەش کردووە.