چیای قەندیل بۆردوومان دەکرێت
٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەی جەنگی بناری چیای قەندیل بە چڕی بۆردوومان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، چیای کورتەک و گوندی بۆڵێ و گوندی بایاوانی بناری قەندیل لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومان کراون، لە ئێستادا فڕۆکەی جەنگی بە چڕی بۆردومانی چەند گوندێکی دیکەی ناوچەکە دەکەن.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیش لەسەر زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە نییە.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی زانیارییەکان، دەنگی فرۆکەی جەنگی لە ئاسمانی دەڤەری راپەڕین دەبیسترێت و بە نزمی دەسورێتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیش بە نزمی بە ئاسمانی ئیدارەی سۆراندا دەسوڕێتەوە.
.jpg&w=3840&q=75)