٢٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢
یەکێک لە سەرەکیترین پێویستیەکانی ژیان خواردنە، زۆربەمان بە هەبوونی ژەمێکی سادە تێر دەخۆین، بەڵام ئەمە بۆ ئەو کەسانەی زۆر ئارەزووی خواردن دەکەن جیاوازە.
زۆربەی جار ئارەزووی ژەمێکی جیاواز دەکەن یاخود خواردنێکی تایبەت، زۆربەی ئەو کەسە دەوڵەمەندانەی زۆر ئارەزووی خواردن دەکەن، پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن لەسەر خواردن بۆ تاقیکردنەوەی گرانترین خواردنەکان و ئەزموونێکی جیاواز.
کەواتە چی ئەم خواردنانە ئەوەندە گران دەکات کە تەنها ملیۆنێرەکان دەتوانن بیخۆن؟
لێرەدا باس لە گرانترین خواردنەکانی جیهان دەکەین، کە تەنها کەسە زۆر دەوڵەمەندەکان دەتوانن بیخۆن:
یەکەم: کاڤیار
کاتێک بیر لە خواردنی گرانبەها دەکەیتەوە یەکسەر بیر لە کاڤیار دەکەیتەوە
ئەمانە هێلکەی ماسین بە بەتامترین خواردنی جیهان ناسراون، بە پێی کتێبی جیهانی گینس گرانترین کاڤیار کە تۆمارکراوە ١٠٠ ساڵە لەمەوپێش بووە.
لە ماسی ستۆگیۆنێکی ئەلبینۆ بێلۆگایە کاڤیاری سپی بە نزیکەیی ٣٤،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر کیلۆیەک دەفرۆشرێت .
ئەو ماسیەی کە ئەم کاڤیارە دەگمەنەی بەرهەم هێناوە لە بنەڕەتدا لە دەریای کاسپین ژیاوە، بەڵام ئێستا لە ژینگەی ڕەسەنی خۆیاندا خەریکە لە ناودەچن.
دووەم: گای ژاپۆنی
گۆشتی گای ژاپۆنی ناسراوە بە واگیو بیف لە هەر چوار جۆری گای ژاپۆنی بەدەست دەهێنرێت.
گۆشتەکە ناسراوە بە قەڵەوی و توندی لەکاتی چێشتلێناندا دادەبەزێت، گۆشتەکە تەڕ و نەرمە و لە دەمدا دەتوێتەوە.
نرخەکە بە نزیکەیی ٥٢٤،٨٤ دۆلاری ئەمریکیە بۆ هەر کیلۆیەک، مانگاکان دەبێت بەخێو بکرێن و خواردنیان پێ بدرێت، بەپێی ڕێنماییە توندەکان بۆ ئەوەی شیاو بن بۆ نیشانەی واگیو.
سێیەم: قارچی ماتسوتاک
بەهەمان شێوە قارچکێکی ژاپۆنییە، ئەمە جۆرێکی دەگمەنە لە قارچک کە بە تامێکی شیرینی بێهاوتا و بۆنێکی توون دەناسرێتەوە.
نرخەکەی زۆر بەرزە، چونکە بەرهەمهێنانی ئەم قارچکە ئاسان نییە قارچکی ماتساتاک تەنها یەکجار لە ساڵێکدا دروێنە دەکرێت.
هەمیشە ترسی ئەوە هەیە کە کرمی سنەوبەری لەناویان ببات، نرخی ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکیە بۆ هەر کیلۆیەک.
چوارەم: قاوەی سیڤێت
کۆپی لوواک گرانترین قاوەی جیهانە، ئەم قاوەیە شایەنی کێشی زێڕە لە دەنکی قاوەی خوراو لەلایەن پشیلەی سیڤێت دروست دەکرێت.
بەشێکی هەرس دەکرێت و کۆدەکرێتەوە لە کاتی هەرسکردنی قاوەکە لە گەدەی ئاژەڵەکەدا گەرم دەبێت و تامی قاوەکە زیاد دەکات.
نرخی قاوەکە ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکیە بۆ هەر کیلۆیەک.
پێنجەم: ڤانێلا
ڤانیلا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە یەکێکە لە گرانترین خواردنەکانی جیهان، بەڵام ئەوە ڤانیلا ماداگاسکار پۆدەیە .
بە ناوەڕۆکی ڤانیلین لە سەدا ١ بۆ ٢ نرخەکەی دەگاتە ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ٠.٥ کیلۆیەک.
ئەمە باشترین بەرهەمی کاری جیهانییە، بەهۆی گەردەلولەکان لە ماداگاسکار، بڕی دەنکی ڤانیلا کەم دەبێتەوە لە بازاڕدا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.
ئامادەیت ئەم خواردنانە تاقی بکەیتەوە؟