ڤیدیۆ؛ 19 جادووگەر دەستگیرکران

٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو، 19 کەسی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتیان، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا (نۆزدە) کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو دەستگیرکرد".

ئاماژەی بەوەشداوە: "لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆمەبەستی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەکاریان هێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (456) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".