١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ڕاهێنەری یانەی نەسر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕەخنەی لە ناوبژیوانی یاری تیپەکەی بەرامبەر ئیتیفاق گرت، بە هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی ئەندەرسۆن تالیسکا پێدانی کارتی سور بەو یاریزانە.
دوای یارییەکە لویس کاسترۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئەکاونتی یانەکە لەسەر پلاتفۆرمی “X” وتی: "بە ناوبژیوانەکەم وت من لەگەڵ ئەوەدا نیم گۆڵەکەی تالیسکا هەڵبوەشێنیتەوە، دەکرا ئەوە هەڵەیە ڕاست بکەیتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گۆڵەی تۆمارمان کرد بە هەوڵ و ماندوبونێکی زۆرەوە بوو، تیپەکەم شایەنی بردنەوە بوو".
هاوکات ڕۆناڵدۆ بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی: "پێموایە دەکرا لێدانی سزا بدرێت بە ئێمە و گۆڵەکەی تالیسکاش بە تەواوی دروست بوو".
سادیۆ مانێی سەنیگالی لە کاتی زیادکراودا گۆڵێکی تۆمارکرد و یانەی نەسر بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئیتیفاقی میوانەکەی بردەوە لە یارییەکدا کە تیایدا یانەی خانەخوێ زیانێکی زۆری بەرکەوت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە خولەکی چوارەمی کاتی وەستانی یارییەکەدا گۆڵەکەی تالیسکا لە گێمی یەکەمدا هەڵوەشایەوە گەڕانەوە بۆ تەکنەلۆژیای یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ و کە بووە هۆی دەرکردنی یاریزانەکە لە خولەکی 11.
لە قۆناغی 16ی جامی پاسەوانی دوو مزگەوتی پیرۆز، یانەی نەسر میوانداری یانەی ئیتیفاقی کرد، یاریەکەش بەئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی نەسر کۆتایهات و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
