ئەمڕۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان

٣٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاهەنگی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2023، کە لەلایەن گۆڤاری فڕانس فتبۆڵی فەڕەنسی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت پێشکەش دەکرێت.

ساڵانە خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان، کێبڕکێیەکی توند لە نێوان 30 کاندید دەکرێت بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە، دیارترین ئەو یاریزانانەی ئامادەنابن بۆ ئەمساڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 2005ەوە، کەریم بنزیمەی فەڕەنسی، هێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعوودیە، کە ساڵی ڕابردوو خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بردەوە.

مەراسیمەکە تەنها بە پێدانی خەڵاتی تۆپی زێڕین بە باشترین یاریزانی جیهان سنوردار نەکراوە، بەڵکو خەڵاتی تر پێشکەش دەکرێت، ئەوانیش، خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزان، باشترین یانەی ساڵ لەسەر ئاستی پیاوان و ئافرەتان، خەڵاتی کوبا (باشترین یاریزانی تازەپێگەیشتوو)، خەڵاتی یاشین (باشترین گۆڵپارێز)، خەڵاتی گێرد مۆلەر (گۆڵکار)، خەڵاتی سۆکراتیس (یاری خاوێن).

کێبڕکێی ئەمساڵ بە سەرکردایەتی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی و یاریزانی مانچستەر سیتی، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر میامی، کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایان کرد، مێسی بۆ جاری هەشتەم لە ژیانی وەرزشیدا ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە.

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان بەشداری دەنگدان بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پیاوان دەکەن، هەر ڕۆژنامەنووسێک نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات لە ڕیزبەندی یەکەمی 100 وڵاتەوە کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کە ڕیزبەندی بۆ کراوە، ئەوانیش ئەو دەنگدەرانەن کە دەنگیان داوە بۆ خەڵاتی یاشین، هەمان شت بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئافرەتانیش.

سەبارەت بە خەڵاتی کوبا بۆ باشترین یاریزانی گەنج، هەموو براوەکانی تۆپی ئاڵتونی بە درێژایی مێژوو بەشداری دەنگدان بەو خەڵاتە دەکەن.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لەم دواییانەدا پێوەرە جیاوازەکانی ئاشکرا کرد کە کێ ئەمساڵ خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت.

ئەو ڕوونیکردەوە کە هەڵسەنگاندنەکە لەسەر بنەمای 3 بابەت دانراوە، یەکەمیان ئاستی تاکەکەسی یاریزانەکە و بەشداریکردن و هەڵسوکەوتی لە یاریگادا، دووەمیان ڕۆڵی کاریگەریەتی لە بردنەوەی نازناوی تیپەکەیدا.

هەروەها بڕگەی سێیەم لە ستانداردە دیاریکراوەکاندا هاتووە کە یاریزان دەبێت یارییەکی دادپەروەرانە بکات و لە یاریگادا بە شێوەیەکی ئاڵۆز ڕەفتار بکات.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ براوەی باڵۆن دۆر ڕابگەیەنرێت، کاتژمێر نۆ کاتژمێر بەکاتی هەولێر ئاهەنگەکە لە کەناڵی قەڵەم سپۆرت پەخش دەکرێت.