ئای کیو چیە؟

٢١ حوزەیرانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

ئای کیو جۆرێکە لە خاڵی پێوانەیی کە دەریدەخات کە ئاستی زیرەکیت چەندە.

لە ١٠٠ ئای کیو ئەمە بە بەکارهێنانی هەمان تاقیکردنەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە هەموو توێژە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی کۆمەڵگادا. ئای کیو لە ساڵی ١٩١٢ لەلایەن دەروونناس ویلیام ستێرنەوە دانرا کە لە دەستەواژەیەکی ئەڵمانییەوە وەریگرتبوو. 

لەو کاتەشدا ئای کیو وەک ڕێژەی تەمەنی مێشک بۆ تەمەنی کەسەکە لە ١٠٠ نیشان درا. کەواتە ئەگەر کەسێکی تەمەن ١٠ ساڵ تەمەنی مێشکی ١٠ ساڵ بێت، ئەوا ئای کیوەکەی ١٠٠ دەبێت. 

هەرچۆنێک بێت، ئەگەر تەمەنی مێشکیان لە تەمەنی خۆیان گەورەتر بێت بۆ نموونە تەمەنی مێشکی ١٢ بێت و تەمەنی خۆی ١٠ ساڵ بێت ئەوا ئای کیوەکەی ١٢٠ دەبێت. 

بە هەمان شێوە، ئەگەر تەمەنی مێشکیان لە تەمەنی کەسەکە کەمتر بێت، ئەوا ئای کیوەکەیان لە ١٠٠ کەمتر دەبێت. بەڕێز فرانسیس گالتۆن یەکەم زانا بوو کە هەوڵی دا تاقیکردنەوەیەکی مۆدێرنی زیرەکی لە ساڵی ١٨٨٤ دا بکات. 

لە تاقیگە کراوەکەیدا، دەیتوانی پێوانەی زیهن و بیستنی خەڵک بکات. 

یەکەم تاقیکردنەوەی مێشک کە لە ساڵی ١٨٩٠ لە لایەن جەیمس مککین کاتێڵەوە کرا بە نزیکەیی خێرایی و وردی تێگەیشتنی دەپێوا. 

یەکەم تاقیکردنەوەی ئای کیو لە ساڵی ١٩٠٥ لە لایەن ئالفرێد بینێت دروست کرا. بە پێچەوانەی گالتۆن، ئەو ئیلهامی لە لێکۆڵینەوەی زانستییەوە وەرنەگرت. 

بەڵکو ئەو تێکەوتەی زۆر کرداری لە مێشکدا هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو منداڵانە بناسێتەوە کە ناتوانن لە سیستەمی پەروەردەیی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان بەردەوام بن یاخود زیرەکترن. 

بەرزترین ئای کیوش تۆمارکرابێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ بووە و کەسەکە ناوی ویڵیام جەیمس سیدیس بووە، کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری نیویۆرکی وڵاتی ئەمریکا لە دایکبووە.

بەرزترین ڕێژەی ئای کیوش لە ئێستادا بە ناوی تێرێنس تاو ەوەیە کە لە ساڵی ١٩٧٥ لە ئوستڕالیا لە دایکبووە و ئای کیوی تاو لە نێوان ٢٢٥ بۆ ٢٣٠ دایە. 

تۆ هەست دەکەیت چەند بێت ڕێژەی ئای کیوەکەت ؟