ڤیدیۆ: دەست بەسەر کۆگایەکدا گیرا کە گۆشتی بەستووی قەدەغەکراوی بەکاردەهێنا

٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر کۆگایەکی گۆشتی بەستووی قەدەغەکراوی خواردنگەیەکدا و خاوەنەکەشیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێزداوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکی گۆشتی بەستوی قەدەغەکراوی خواردنگەیەک و داخستنی خواردنگەکە".

ئاسایشی هەولێر باسی لەوەشکردووە، خاوەنی خواردنگەکەشیان بە ناوی (أ ، ح ، و)، لەگەڕکی 94ـی گوڵانی شاری هەولیر دەستگیرکردووە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە: "بەشێوازێکی ناتەندروست و دور لەڕێنمایەکان لەو خواردنگەیە خواردنیان ئامادە کردوە و گۆشتی قەدەغەکراوی بەستویان بەکارهێناوە".