هاوسەری پێشووی ئەلڤێس: بۆ من مردووە، دەمەوێت بۆ هەمیشە نەیبینم

١٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

دوای ئەوەی لە بارسێلۆنا دەستگیرکرا، کە تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێک، دینۆرا سانتانا هێرشی کردە سەر هاوسەری پێشووی، دانی ئەلڤێس.

سانتانا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت وتی: "بۆ من دانی بوونی نەماوە، ئەو مردووە، دەمەوێت لە منداڵەکانم دوور بکەوێتەوە، بۆ هەمیشە لە ژیانمدا نەمێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئیستغلال کرام، پارێزەرەکانی داوایان لێکردم بچینە بارسێلۆنا و منیش ئەو کارەم کرد، کاتێک زانی کە گواستنەوەکە خزمەت بە دۆسیەکەی ناکات، دیارنەما".

یاریزانە بەڕازیلییەکە، لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی گەنج لە یانەیەکی شەوانەدا تۆمەتبار کرا و سانتاناش لێی جیابووەوە.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، دانی ئەلڤێس ڕەنگە سزای زیندانیکردنی لە نێوان 4 بۆ 12 ساڵ بەسەردا بسەپێنرێت، ئەگەر لەو دۆسیەیەدا تاوانەکەی بسەلمێنرێت.