موچەی مانگی 9 دابەشدەکرێت
٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی ڕاگەیاند.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجامداوە و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2023، موچەی مانگی ئەیلوولی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
