ڤیدیۆ.. کەسێک بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە لەناو هەولێردا دەستگیرکرا
٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لەناو شاری هەولێردا دۆلاری ساختە ساغکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "تۆمەتبار( ز ، س ، ل ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانماوە دەستگیر کرا".
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە، ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە: "هەڵساوە بەساغ کردنەوەی دۆلاری ساختە لەناوشاری هەولێر و هەروەها بەناوی فرۆشتنی (دۆلاری لیبی )ی ،فێڵی لەچەند کەسێک کردوە".