٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣
میدیاکانی وڵاتی نەرویج بڵاویان کردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی کورد لە کوردستان هاوسەرە نەرویجیەکەی دەکوژێت و پاشان دان بە تاوانەکەیدا دەنێت لە ئێستادا لە وڵاتی فینلاندا بە ئازادی دەژی و مافی پەنابەری بۆ درێژکراوەتەوە.
هاوڵاتییەکی کورد لە کوردستان. لەشاری سلێمانی هاوسەرە نەرویجییەکەی دەکوژێت و دوای دەستگیرکردنی لە ئاکرێ هەڵدێت و لە ئێستادا بە ئازادی لە لە فینلاندا دەژێت.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو بکوژە بە رەگەز کوردە و لە دادگای عیراق بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرە 38 ساڵەکەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە دواتر لە زیندان هەڵهاتووە و چووەتە نەرویج و ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە .
ئەوەشیان خستەڕوو، لە ساڵی 2022 ئەو کەسەی بە تاوانی کوشتن سزا دراوە و دانی بە تاوانەکیدا ناوە، دەسەڵاتدارانی فینلاند ویستیان مۆڵەتی مانەوەی لەو وڵاتە هەڵبوەشێننەوە کەچی بە وتەی خۆیان بە شێوەیەکی پێویست بەدواداچوونیان نەکردووە کە ئایا دادگاییکردنی ئەو کەسە دادپەروەرانە بووە یان نا بۆیە مۆڵەتی مانەوەی لە فینلاند تا ساڵی 2027 نوێکرایەوە.
هاوکات سەبارەت بەو رووداوە پێتێری ئۆرپۆ، سەرۆکوەزیرانی فینلاند، باسی لەوەکرد، رەنگە هەموومان پرسیار بکەین کە چۆن ئەمە دەکرێت و ئەم رووداوە بۆ هەستی دادپەروەری ئێمە قبوڵ ناکرێت، بۆیە گرنگە ئێستا بە وردی ئەو بابەتە بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە.