زیرەکى دەستکرد پنتاگۆن دەترسێنێت

٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاند، پنتاگۆن ترسی ئەوەی هەیە زیرەکی دەستکرد لە کۆنترۆڵ دەرچوبێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بانگهێشتی کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکردی کردووە بۆ ئەوەی زیاتر قسە لەسەر تەکنەلۆژیاکانیان بکەن.

بەپێى هەواڵى ئاژانسی بلومێرگ، پنتاگۆن ترسی ئەوەی هەیە کە زیرەکی دەستکرد لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پنتاگۆن زیرەکی دەستکرد بەراورد دەکات بەو تەکنەلۆژیایەی کە لە هەسارەکانەوە دێن.

لەوبارەیەوە کرایگ مارتێل، بەڕێوەبەری بەشی زیرەکی دیجیتاڵی و دەستکرد لە پنتاگۆن، داوای لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کردووە، ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستیاندایە سەبارەت بە چۆنییەتی دیزاینکردنی بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد، پێشکەشی بکەن بۆ ئەوەی بەشەکەیان هەست بە ئاسودەیی و سەلامەتی بکات.

وتوشیەتی: "ئەوان بە سادەیی تەنها ئەنجامی کۆتایی دروستکردنی مۆدێلەکەیان پێدەگات و ئەوەش بەس نییە، چونکە بۆیان ئاشکرا ناکەن چۆن دروستیان کردووە، بۆیە بەلای ئەوانەوە گرنگە کە بزانن ئەو مۆدێلانەی زیرەکی دەستکرد سود و مەترسیان چییە و چۆن بەرەنگاریان ببنەوە".