لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

٢٦ ئەیلوولی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، ژنێک لە گوندێکی سنوری ناحیەی شەمامکی سەربە پارێزگای ھەولێر لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە کوژرا، دوای ڕوداوەکەش بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئەو پارێزگایە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەکان، درەنگای شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سنوری ناحیەی شەمامکی سەربە پارێزگای ھەولێر، ژنێکی تەمەن 35 ساڵ کە دایکی پێنج منداڵە کوژراوە.

زانیارییەکان ئەوەشیان خستووەتە ڕو، ئەو ژنە لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ھاوسەری ژنەکە کرێکاری کردووە، دوای ڕوداوەکەش ھەڵاتووە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ناحیەی شەمامک کردووە و لە ئێستادا بە برٍیاری دادوەر دەستگیرکراوە.