١٧ حوزەیرانی ٢٠٢٢
زۆربەی کلتورەکان شەڕیان بە بواری پیاوان زانیوە بە تەنیا لەو دواییانەیه کە ئافرەت به ئەندازەیەکی زۆر بەشدارییان له شەڕی مۆدێرندا کردووە.
تەنها یەکێتی سۆڤیەتە کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا سەرباز و فڕۆکەوانی ئافرەتی تێدابوو و سەدان هەزار سەربازی ئافرەتی لە جەنگی جیهانی دووەمدا شەڕیان دەکرد لە شارستانیەتی کۆندا ژیانی ژنان بە شێوەیەکی گشتی سنوردار کرابوو بۆ ڕۆڵی نەریتی لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک هەبوون کە نەریتەکانیان شکاند هەم لە ماڵەوە و هەم لە مەیدانی جەنگدا.
لێرەدا باس لە چەند ئافرەتێکی بەتوانا و ئازای مێژوو دەکەین کە لە جەنگەکاندا بە ڕۆڵێکی گرنگ بەشدار بوون:
بۆدیکا:٦٠ و ٦١ ی زاینیی شاژنی هۆزی سلتی ئایسنی بەریتانی بۆدیکا ڕاپەڕینێکی دژی هێزەکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لە بەریتانیا بەڕێوەبرد.
دوای ئەوەی ڕۆمانەکان هەڵوێستی مێردەکەی پراستۆتاگۆسیان پشتگوێ خست فەرمانڕەوایی پاشایەتییەکەی بۆ هەردوو ڕۆم و کچەکانی بەجێهێشت دوای مردنی پراسوتاگۆس، رۆمەکان دەستیان گرت بەسەر بۆودیکا و سەربازانی ڕۆمانیش دەستدرێژیان کردەسەر کچەکانی بۆودیکا.
سەرکردایەتی سوپایەکی ئایسنی و ترینڤانانتێسی کرد و هەڵمەتێکی وێرانکەریان بۆ بەریتانیای ڕۆمانی بەڕێوە برد ئەو سێ شارۆچکەی ڕۆمانی بە ناوەکانی کامۆلادینوم (کۆلچێستەر) و ڤێرۆڵامیۆم (سەینت ئەلبانس) و لۆندنیۆم (لەندەن) وێران کرد لە کۆتایدا بۆودیکا و سوپاکەی لە لایەن ڕۆمەکانەوە شکستیان هێنا لە شوێنێک لە شەقامی واتلینگ بۆدیکا دوایی ماوەیەکی کەم خۆی کوشت.

زینۆبیا: ٢٤٠ بۆ ٢٧٥ی زاینیی شاژنی ئیمپراتۆریەتی پالمیرینی سوریا لە ساڵی ٢٦٧ی زایینی، زینۆبیا لە ماوەی تەنها دوو ساڵ لە دەسەڵاتی پاشایەتیەکەی میسری لە ڕۆمانەکانەوە داگیر کرد.
زینۆبیا زۆر ڕۆشنبیر و فرەزمان بوو بە شاژنی جەنگاوەر ناسرابوو ئیمپراتۆریەتیەکەی تەنها ماوەیەکی کورت بەردەوام بوو لە ساڵی ٢٧١ لەلایەن ئیمپراتۆری ڕۆمانی ئورلیان شکستی پێ هێنرا و گەڕاندیانەوە بۆ ڕۆما.
دوو بیرۆکە هەیە لەوەی چی بەسەر هاتووە لە دوای ئەم ڕووداوە هەندێک دەڵێن پاش ماوەیەکی کورت کۆچی دوایی کرد و هەندێک وا باوەڕ دەکەن لەگەڵ پارێزگارێکی ڕۆمانی هاوسەرگیری کرد.
