٢٠ ئەیلوولی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له چه‌ند دوكانێكی زێڕنگه‌ر له شاری سلێمانی دزییكردووه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سکاڵای پێنج خاوه‌ن دوكانی زێڕنگه‌ر كه ئاڵتونیان لێ دزرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.
ئاماژەی بەوەش داوە: "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێت".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتبار (د، ع، ع) لەدایکبووی 1991 به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب دانیشتوی شاری كه‌ركوك دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه".
پۆلیسی سلێمانی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، تۆمه‌تباریەکە پێنج سکاڵای دیکەی لەسەر تۆمارکراوە به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن.