١٤ ئەیلوولی ٢٠٢٣
قائیمقامیه‌تی هەولێر ڕایگەیاند، له كۆی 60 وێستگەی فرۆشتنی بەنزین لەو پارێزگایە له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا 16 به‌نزینخانه به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌كانیان داخراون.
قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر، له میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا نوسیویەتی: "له درێژه‌ی به‌دواداچون و چاودێریكردنی لیژنه‌كان و به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ندنه‌بونیان به ڕێنماییه‌كان، له بەرواری 9 تا 14ی ئەیلولی 2023، نۆ به‌نزینخانه له‌شاری هه‌ولێر داخران و سزادران، له كۆی 60 وێستگه كه پشكنینیان بۆ كراوه".
ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی لەم هەفتەیەدا داخراون:
- وێستگه‌ی ماردین
- وێستگه‌ی ئه‌وڕۆ
- وێستگه‌ی ڕێگا
- وێستگه‌ی هاونیشتیمان
- وێستگه‌ی تاج
- وێستگه‌ی ڕاستی 1
- وێستگه‌ی فیڕاری
- وێستگه‌ی زریان
- وێستگه‌ی پێشمه‌رگه
لە ڕاگەیەندراوەکەدا قائیمقامیەتی هەولێر باسی لەوەشکردووە، هه‌فته‌ی ڕابردوش واته له‌نێوان 29ی ئاب تاوه‌كو 3ی ئەیلولی 2023 له كۆی 50 پشكنین حه‌وت به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ند نه‌بونیان به‌ڕێنماییه‌كان داخراون.
ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو داخراون:
- وێستگه‌ی هێمن
- وێستگه‌ی هاونیشتیمان
- وێستگه‌ی ڕه‌وه‌ند
- وێستگه‌ی دڵنیا
- وێستگه‌ی گاره
- وێستگه‌ی په‌یام
- وێستگه‌ی ماردین