١٢ ئەیلوولی ٢٠٢٣
میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ لیستی فەرمی تیپەکەی ڕاگەیاند، بۆ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی 2023-2024.
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە خولی ئینگلیزی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئارسناڵ پێکهاتەی یانەکەی ئاشکرا کرد بۆ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
پێکهاتەی ناوی یاریزانانی ئارسناڵ لە چامپیۆنزلیگ بەم شێوەیە دەبێت،
گۆڵپارێزەکان: ئارۆن ڕامسدەیل - دەیڤد ڕایا - جەیمس هیلسۆن.
هێڵی بەرگری: سێدریک سوارێز - لینۆ سۆزا - تاکێهیرۆ تۆمیاسو - ئەلێکساندەر زینچێنکۆ - بن وایت، گابرێل - جاکۆب کویۆر - ویلیام سالیبا.
هێڵی ناوەڕاست: محەمەد ئێلنینی، یۆرگینیۆ - تۆماس پارتی - دیکلان ڕایس - مارتن ئۆدیگارد - کای هاڤێرتز - فابیۆ ڤیێرا - سمیس ڕۆی.
هێرشبەر: لیاندرۆ ترۆسارد – بوکایۆ ساکا – گابرێل مارتینێلی – ڕیس نێڵسۆن – ئیدی نکێتیا – گابرێل جیسوس.
ئارسناڵ لە کۆمەڵەی دووەمی چامپیۆنزلیگدایە یانەکان بریتین لە سێڤییای ئیسپانی و ئایندهۆڤینی هۆڵەندی و لێنسی فەڕەنسی.