کیم جۆنگ ئون لە ڕووسیایە
١٢ ئەیلوولی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی کریملین دووپاتیکردەوە کە سەرۆکی کۆریای باکور لە ئێستادا لە ڕووسیایە و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە ئاژانسە ڕووسیەکان بڵاویان کردووەتەوە، شەمەندەفەرەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور گەیشتووەتە هەرێمی پریمۆرسکی ڕووسیا لە سیبریا و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
ئاماژەش بەوە دراوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن ئەنجامدانی گرێبەستی نوێی چەکە لەنێوان هەردوو وڵات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوایین سەردانی کیم جۆنگ ئون بۆ ڕووسیا و کۆبونەوەی لەگەڵ پوتن سەرۆکی وڵاتەکە چوار ساڵ لەمەوبەر بوو، کە هۆکاری سەرەکی کۆبونەوەکە تەنیا بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بابەتی دیبلۆماسی بوو.