١٠ ئەیلوولی ٢٠٢٣
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆتایی جامی شای تایلەند سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی تایلەند بەدەستهێنا، بە لێدانی یەکلاکەرەوەی 5-4، توانی نازناوی 49ی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە و بوو بە یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی کە ئەم پاڵەوانێتییە بەدەستبهێنێت.
یارییەکە بە بارانێکی بەخوڕ لە شاری شەنگەهای تایلەند، لە یاریگای 700 ساڵەی تایلەند، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە بەڕێوەچوو.
لە خولەکی 6دا، عێراق لە ڕێگای ئەیمەن حوسێنەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 37دا، نیکۆلاس میکلسۆنی تایلەندی توانی بە لێدانی سەر ئەنجامەکە ڕێکبکاتەوە و تایمی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەردوو تیپ بە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی عێراق گۆڵی دووەمی لە ڕێگای ئەمجەد عەتوانەوە لە خولەکی 65دا تۆمارکرد، هاوکات لە خولەکی 80دا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ تایلەند هەژمارکرد، بەڵام لەلایەن فەهد تالیبی گۆڵپارێزەوە ڕێگری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ، دواتر لە خولەکی 82دا خاوەن یاریگا گۆڵی یەکسانکردنەوەی لە ڕێگای هێدد بۆدین ڤالا تۆمارکرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی 2-2 ڕۆیشت بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە و لە بەرژەوەندی شێرەکانی میزۆپۆتامیا یەکلایی بووەوە.
لێژنەی ڕێکخەری پاڵەوانێتی شای تایلەند بە ڕێککەوتن لەگەڵ تیپی ناوبژیوان بڕیاریدا دەستپێکردنی یارییەکە بۆ ماوەی 15خولەک دوابخرێت بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بارینی بارانێکی زۆر لە یاریگای یادی 700 ساڵەی شەنگەهای، دواکەوتنەکە درێژکرایەوە بۆ نزیکەی نیو کاتژمێر بەهۆی بەردەوامبوونی بارانەکە.