١٠ ئەیلوولی ٢٠٢٣
به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڕیاریدا له دادگای فیدراڵیی عێراق، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم تۆمار بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: "دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه زیانی ژیانی زۆری به خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دادگای فیدراڵی عێڕاق، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی عێڕاق و هه‌رێم تۆمار ده‌كات".
یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش داوە: "دابه‌ش نه‌كردنی مووچه زیانه‌كانی ته‌نیا بۆ مووچه‌خۆرانی ئاسایی هه‌رێمه و ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی تووشی بارگرانی كردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "له سۆنگه‌ی به‌رگریكردن له مافی یاسایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات و داوای دابین كردن و دابه‌شكردنی ته‌واوی مووچه ده‌كات له كاتی خۆیدا".
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگە حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له به‌شێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بایكۆتی ده‌وامیان ڕاگه‌یاندووه.